ئەمڕۆ مووچەی دوو مانگ دابەش دەکرێت

بەشێکی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران وەردەگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان دابەش دەکرێت.

بڕیارە سبەینێش وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، هێزەکانی زێرەڤانی لەگەڵ بەرگری و فریاکەوتن مووچە وەربگرن.

دوای زیاتر لە سێ مانگ توانرا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان چارەسەر بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی تەمموزیش بۆ بەغدا بنێرێت.

پەیوەنیدر