“هەر کەس و لایەنێک لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵحەوە بووبێت ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت هەر کەس و لایەنێک لە پشت هەوڵی تیرۆرکردنی بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتییەوە بێت دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی هەڵبگرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی دەربارەی ڕووداوەکەی دوێنێ گەرمیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەرکۆنە دەکات.

وتیشی: “پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، “هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیەوە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتیی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.

دوێنێ ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، لە ڕێی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

پەیوەنیدر