قائیمقامی پێنجوێن دەستی لەكاركێشایەوە

زانا ڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند.

زانا ڕەحمان، قائیمقامی دەستلەكاركێشاوەی پێنجوێن لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكی زۆرە هیچ پڕۆژەیەكی گرنگ و خزمەتگوزرای لە سنووری قەزای پێنجوێن جێبەجێ نەكراوە و چەندین جاریش ئەوەی لەتواناماندا بووە كردوومانە بۆ ئەوەی خزمەتی ئەم سنوورە بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، “بەڵام گوێمان لێنەگراوە”.

جەختیشی كردۆتەوە، نامەی دەستلەكار كێشانەوەم ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانی كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵی ڕابردووش، قائیمقامی پێنجوێن وەك پاڵپشتییەك بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایی خەڵكی شارۆچكەكە بڕیاری دەستلكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی دا، بەڵام دوای جێبەجێ‌ كردنی داواكارییەكانی خەڵكی شارۆچكەكە و لەسەر داوای خەڵكی ئەو سنوورە، چووەوە سەر كارەكەی.

پەیوەنیدر