گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدە کرا

کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکان بڵاویکردووەتەوە ، لە سبەینیوە گۆڕانکاری لە پێدانی کارەبای موەلیدەکاندا دەکرێت و بەیانیان دوو کاتژمێر کارەبا دەدرێتە هاووڵاتییان.

کۆمەڵەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن مۆلیدەکانی سنوری شاری سلێمانی دەکەین گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدەدا دەکرێت، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-

بەیانیان کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی دەبێت.
نیوەڕوان کاتژمێر١:٠٠ی پاش نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەوبێت.
ڕۆژانی هەینی کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١:٠٠ی شەو دەبێت.

پەیوەنیدر