ئالودەبوون بە زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان نیشانەی نەخۆشییەکە!!!

پزیشکێکی دەروونی شیکاری بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ئالوودەی تەماشاکردنی زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکانن و دەڵێت” دەبێت سەردانی پزیشکی دەروونی بکەن”.

دکتۆر ئەلێکسی مێلیخین، پسپۆڕی دەروونناس، ئاماژە بەوە دەکات کە ئالوودەبوون بە سەیرکردنی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان نیشاندەری ڕەفتار و نیشانەیە بۆ ئەوەی مرۆڤ پێویستی بە پشوودانی سۆزداری هەستیارە.

ئەو پسپۆڕە ئالوودەبوون بە سەیرکردنی زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان دەچوێنێت بە ئالوودەبوون بە جگەرەکێشان و زیادەڕۆیی لە خواردنی شتێک بۆ ئەوەی سەرقاڵبێت یان خۆی ئارام بکاتەوە، و هەندێک لایەنی فەرامۆشکراوی پربکاتەوە.

چ کاتێک ئالوودە دەبیت؟

مرۆڤەکان کاتێک گیرۆدەی ئالوودەبوون بە تەماشاکردنی زۆری زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان دەبن ، کە هەست دەکەن بوونیان یان کەسایەتییان کاریگەری نییە لە ژیاندا یان لەسەر دەوروبەرەکەی.

بۆیە لەرێگەی تەماشاکردنی زنجیرە تەلەفیزیۆنییەکان ، ئەو هەستە ناوەکییانەی کە لێی بێبەشە و بە بەتاڵی ماوەتەوە پڕی دەکاتەوە.

جگە لەوەش زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان دەتوانن ڕێگەیەک بن بۆ پرۆسێسکردنی هەندێک هەست و ئەزموونی زەبر و زەنگ و فشار بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئازاری سۆزداری.

ڕەنگە ئالوودەبوون بە سەیرکردنی زنجیرە تەلەفزیۆنیەکان هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی مرۆڤ درەنگتر سەرنجی وتە و گۆڕانکارییەکانی چواردەوریبێت، بەتایبەت لەو ساتانەی تەماشای دەکات بێ ئاگایە لەوەی سەرجەم هەستەکانی لە کۆمەڵگە و چواردەوری دابراوە، هاوکات پێویستی بەکاتێکی زۆرترە بۆ ئەوەی سەرنجی بۆ شتەکانی دەوروبەری بچێت.

پەیوەنیدر