مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەکرێت

مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش بانکەکان کراوە دەبن.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی سەربازی دابەش دەکرێت کە خانەنشینی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەگرێتەوە.

وەزارەتی دارایی ڕوونیشیکردەوە ئەمڕۆ دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی ئەو چین و توێژانەیان لە ئەستۆدایە.

پەیوەنیدر