مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان هات

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی 4ی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی ڕەوانەی هەولێر كرد.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی 4ی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بڕی 505 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەران و ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش بڕی زیاتر لە 100 ملیاری بۆ مووچەی مانگی 5ی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان ڕەوانەی هەرێم كرد.

 

پەیوەنیدر