ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ‌ قوربانی لێكەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگەی کەلار بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماتۆڕسکیلێک کە بە ئاڕاستەی کەلار هاتووە، لێخوڕ و دوو سەرنشینی لەسەر بووە و تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و بەهۆیەوە ئەو سێ کەس بریندار بوون.

ڕاشیگەیاندووە، “بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تایەی ماتۆڕسکیلەکە تەقیوە و وەرگەڕاوە”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لێخوڕ و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە تەمەنیان ١٧ ساڵە، سەرنشینەکەی دیکەش تەمەنی ٢٣ ساڵە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە دەستی پێکردووە.

 

پەیوەنیدر