توێکڵی پرتەقاڵ بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە

توێژینەوەیەکی نوێ، کە لەلایەن زانکۆی فلۆریدا ئەنجامدراوە، دەریدەخات کە ڕەنگە توێکڵی پرتەقاڵ کلیلی باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان بێت.

توێژینەوەکە دەریخستووە، هەندێک بەکتریاکانی ڕیخۆڵە بەشدارن لە گەشەکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

بەپێی توێژەرانی کلینیکی کلیڤلاند، کاتێک لە کاتی هەرسکردندا هەندێک مادەی خۆراکی دەخۆن، بەکتریاکانی ڕیخۆڵە ئۆکسیدی ترایمیثیل ئەمین (TMAO) بەرهەم دەهێنن، کە ئاستی ئەو ماددەیە یارمەتیدەرە بۆ پێشبینیکردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لە داهاتوودا.

یو وانگ و تیمەکەی لێکۆڵینەوەیان لە توانای دەرهاویشتەکانی توێکڵی پرتەقاڵ (دەوڵەمەند بە فیتۆکیمیایی بەسوود) و ڕۆڵی ئەوان لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی TMAO و ترای میتیلامین (TMA) کرد.

پەیوەنیدر