قوباد تاڵەبانی: دەستبەجێ ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا لەناوچە کوردستانییەکان دەگیرێنەبەر، ڕابگیرێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو هەنگاو و ڕێکارانە دەکات کە ئێستا لەناوچە کوردستانییەکان دەگیرێنەبەر.

دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشیی لە سەرۆکی دەستە و هاوکارانی، پشتیوانیی خۆی بۆ هێنانەکایەی نەخشەڕێگە و سیاسەتێکی نیشتیمانی و کوردستانییانە دەربڕی بۆ ناوچە کوردستانیەکان .

ئاماژەی بەوەشداوە، قوباد تاڵەبانی داوای کارکردنی جددیی لەسەر ئاستی دامەزراوەکانی هەرێم و فیدراڵ بۆ بەجێگەیاندنی بەرپرسیارێتیی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستوورکردووە، و دەستبەجێ ڕاگرتنی هەموو ئەو هەنگاو و ڕێکارانەی ئێستا لەو ناوچانە دەگیرێنەبەر، کە هیچ خزمەت بە گیانی پێکەوە ژیان لەو ناوچانە ناکات.

ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد دۆخی ئەو ناوچە کوردستانییانە ئاسایی بکرێتەوە و کۆتایی بەو ڕەوش و دۆخە سەربازییە بهێنرێت کە بەسەر ئەو ناوچانە سەپێنراوە و هەموو پێشێلیکاریی و دەستدرێژییەک بۆ سەر هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە کۆتاییان پێ بێت و لە چوارچێوەی دەستوور و بەتایبەتی ماددەی ١٤٠ی دەستووری كێشە و ناکۆکییەکان چارە بکرێن.

پەیوەنیدر