سەدر داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات

سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمریکا دەکات لە بەغدا، بەڵام “بە بێ خوێنڕشتن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پەیامێکی لە تۆڕی ئێکس بڵاوکردەوە و تێیدا داوایکرد لە بەرامبەر پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدا دەربکرێت.

سەدر داواشیکرد کە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دوور لە خوێنڕشتن، باڵیۆزخانەی ئەمریکا دابخرێت و بۆ ئەوەی بیانوو نەدرێت بەدەستیانەوە سەقامگیریی عێراق تێکبدەن.

موقتەدا سەدر داواشی لە کۆنگرەی هاریکاریی ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی کرد ڕۆڵێکی کارا بگێڕن بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و وتیشی: “بێدەنگی بەسە”.

پەیوەنیدر