شەقامێکی سلێمانی بەربەست دەکرێت

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، بەمەبەستی تێکەڵەڕێژکردن و قیرتاوکردنی وتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بەشێک لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتییەکە ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ سێشەممە ٢٠٢٤/٥/٢٨ «یوتێرنی بەردەم نەخۆشخانەی هەرێم لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بەشێک لە شەقامی ناوبراو لە هەمان شوێندا بەربەست دەکرێت»، بە مەبەستی تێکەڵەڕێژکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکە لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام دا.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داواش لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات کە ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن.

پەیوەنیدر