نرخی زێڕ نزیکەی 100 دۆلار دابەزی

نرخی زێڕ دابەزینێکی گەورەی بە خۆوە بینی و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 100 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ دوو هەزار و 354 دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنی لە سەروو دوو هەزار و 426 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە، رخی ئۆنسەیەک لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا تا دوو هەزار و 449 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 424 هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 488 هەزار دینار

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 552 هەزار دینار

 

پەیوەنیدر