نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆماركرد

مەترسییەكانی فراوانبوونی جەنگ لە ئەوروپا و فەلەستین، هەروەها كەمبوونەوەی ڕێژەی بێكاری لە ئەمریكا كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دروست كرد و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و نرخی یەك ئۆنسە بە 2 هەزار و 345 دۆلارە.

ڕاشیگەیاند، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 554 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 484 هەزار دینارە و ەیاری 18 بە 414 هەزار دینارە.

ڕوونیشی كردەوە، نرخی یەك لیرەی عەیار 21 گەیشتۆتە 484 هەزار دینار، واتە 300 دۆلاری تێپەڕاندووە.

 

پەیوەنیدر