ئاشلی لە سلێمانییە

یەکەمین مێگا هۆم ستۆری براندی ئەمریکی ئاشلی لە سلێمانی کرایەوە

بازاڕەکانی سلێمانی و عێراق بە مۆبیلیاتی تورکی و ئێرانی تەنراوە، بەڵام نەیانتوانیوە خواستی هاووڵاتیان پڕبکەنەوە و ئەو مۆبیلیاتەی دڵ و چاویان دەیخوازێت بەدەستیبهێنن

لە ئاهەنگێکدا یەکەمین مێگا هۆم ستۆری براندی ئاشلی ئەمریکی بۆ مۆبیلیات لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی کرایەوە

لە تەلارێکی مۆدێرن و هاوڕێی ژینگەدا باشترین و جوانترین مۆبێلیاتەکانی جیهان دەخەنەڕوو، هەلی کاریشیان بۆ ٥٠ کەس ڕەخساندووە

بوونی ئەم براندە ئەمریکییە، سلێمانی دەکاتە ناوەندێکی ئابووری گرنگ و هاندەری هاتنە ناوەوەی براند و کۆمپانیا گەورەکانی جیهانییەکان

میوانانی ئاهەنگە بە نوێگەری و جوانی مۆبێلیاتەکان سەرسامبوون.

براندی ئاشلی ئەمریکی، یەکەمین و گەورەترین براندی مۆبێلیاتە لە ئاستی جیهان، لە ١٢٣ وڵاتی جیهان لقیان هەیە.

 

پەیوەنیدر