بافڵ تاڵەبانی دەچێتە ئەمریکا

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئەمریكا

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی دەچێتە ئەمریكا، و چەندین دیدارو کۆبوونەوەی گرنگ ئەنجام دەدات.

ئاماژە بەوەشدراوە، لە میانەی سەردانەكەیدا زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی ئەمریكا لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، كۆنگرێسی ئەمریكا و ناوەندەكانی توێژینەوە ئەنجامدەدات.

پەیوەنیدر