وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم هەلی کاری ڕاگه‌یاند

وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 25 هەلی کار لە فەرمانگەی کارتی نیشتیمانی قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیداری گەرمیان ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕەزامەندی و فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی بەڕێوەچونی باشتری کاروباری خەڵک لە هەردوو قەزای کفری و ناحیەی پێباز لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، 25 پلەی کارکردن بە گرێبەست لە چەند پسپۆڕییەک ڕادەگەیەنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئارەزوومەندان دەتوانن تا کۆتایی ڕۆژی شەممە 11ی ئایاری 2024 داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

 

پەیوەنیدر