مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی عێراق بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە، خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بەغدا و پارێزگاکان بۆ مانگی ئایاری 2024، لەگەڵ بڕی 100 هەزار دینار پاداشتی تایبەتی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

خولود هیران، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکاران لە وەزارەتەکە رایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی کرێکار تەواوکراوە.

جەختیشی لەوەکردەوە، هەموو جیاوازییەکان بۆ خانەنشینان خەرجکران کە مووچەکانیان بە پێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ژمارە (18)ی ساڵی (2023).

 

پەیوەنیدر