“هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمی هەژماری من پڕنەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتنی مووچەکەی”

پۆلیسی گەرمیان داوا لە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی دەکات تاوەکو رۆژی یەکشەممە فۆڕمی “هەژماری من” پڕ بکەنەوە، ئەگەر نا خۆیان بەرپرسیار دەبن لە راگرتنی مووچەکانیان.

بە گوێرەی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان کە ئاڕاستەی سەرجەم بەش و بنکەکانی کردووە و دەڵێت: پێویستە سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە تاکو رۆژی یەکشەممە فۆڕمی “هەژماری من” پڕبکەنەوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بکەن.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە ئەگەر هەر ئەفسەر و کارمەندێک فۆڕمەکە پڕ نەکاتەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دواکەوتن و راگرتنی مووچەکەی.

بە پێی نوسراوەکە، پڕکردنەوەی فۆڕمەکە ئەم پێداویستییانەی دەوێت:

-یەک وێنەی

-کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی

-کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری

-پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت)

پەیوەنیدر