وەزارەتی دارایی و ئابووری داوایەک لە وەزارەتەکان دەکات

وەزارەتى دارایى و ئابووریى، داوا لە گشت وەزارەت و فەرمانگەکانى نەبەستراو بە وەزارەتەوە دەکات، زانیاریى تەواویان لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بۆ بنێرن کە بەبێ وەرگرتنى مۆڵەت بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکدا کە بۆ وەزارەت و فەرمانگەکانى ناردووە ئاماژەى بەوەکردووە، داوایان لێدەکەن زانیاریى تەواوى ئەو فەرمانبەرانەى بەبێ مۆڵەتى خوێندن بڕوانامەیان بەدەستهێناوە پڕبکەنەوە و بە زووترین کات بۆیان رەوانە بکەن.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبەر ئەوەى تاوەکو ئێستا زانیارییەکانیان بەتەواوەتى بەدەستنەگەیشتووە و کەموکوڕى زۆر لە فۆڕمەکاندا هەیە، دوا ڕێکەوتیش بۆ ناردنى زانیارییەکان 10ـى ئایارى 2024ە.

وەزارەتى دارایى لینک و باڕکۆدێکیشى بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەى بەوەداوە، لینک و باڕکۆدەکە لە کاتژمێر 12:00ـى ڕۆژى سێشەممە 23ـى نیسان کارادەبێت، هەروەها داواکراوە لە ڕێگەى ئیمەیڵى دیوانى وەزارەت و فەرمانگەکانەوە زانیارییەکان بنێرن.

پەیوەنیدر