كەشوهەوایەكی بێ پێشینە ڕوو لە وڵاتانی عەرەبی دەكات

 

كەشوهەوایەكی ساردی بێ پێشینە ڕوو لە ژمارەیەك دەوڵەتی عەرەبی دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە ژمارەیەك وڵاتانی عەرەبی ڕایانگەیاند كەشوهەواكەیان ناجێگیرە، باران و بای سارد هەیە.

لە ئوردن باران بارینی خوڕ هەیە، بەشێك لە ڕێگا سەرەكییەكان داخراون، داڕووخانی زەوی هەیە.

لە ئیمارات ناوەندی نیشتمانی كەشوهەوا و بوومەلەرزە داوایكردووە بۆ ڕەوشی لەناكاوی كەشوهەوا ئامادە بن، كەشوهەوا ناجێگیرە، با و باران بارین هەیە.

لە سعودیە بارانی وەرزی بەهێز هەیە لە ناوچەكانی باكوور و لەوێوە بۆ ڕیاز و بەری خۆرهەڵات درێژبووەتەوە، بە دوور نازاندرێت بەفربارینیش لە هەندێك شوێن هەبێت.

لە میسر بارستە هەوایەكی سارد لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕووی لە ناوچەكانی باكووری كردووە و چاوەڕێی باران بارین دەكرێت بەتایبەت كەناراوەكانی خۆرهەڵات و باكووری سینا.

لە كوێت، كەشوهەوا ناجێگیرە، كاریگەری لە پلەكانی گەرما كردووە.

لە بەحرێن كەشوهەوا ساردە و شێ بەرزە و هەوریش هەیە، ئەگەری هەیە شەو باران ببارێت.

پەیوەنیدر