کەشناسی: بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت

کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بارانبارین بە پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنێ ،خێراى با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممەوە ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە شاخاویەکانی هەولێر و دهۆک دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی پچڕ پچڕ، پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە 1 – 2 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەی گەرما لە ناوچەی گەرمیان دەبێت کە 31 دەبێت و نزمترین پلە لە حاجی ئۆمەران 15 پلەی سیلیزی تۆماردەکرێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 27

سلێمانی : 25

دهۆک : 26

کەرکوک : 29

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 25

سۆران : 23

حاجی ئۆمەران : 15

گەرمیان : 31

 

پەیوەنیدر