گەشتەكانی فڕۆكەخانەی بەغدا ڕاگیران

بەهۆی خراپی كەشوهەوا و تەمومژەوە، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا سەرجەم گەشتەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕاگرت.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم سەرنشینان و هێڵە ئاسمانییەكان كە لە فڕۆكەخانەكەدا كاردەكەن بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوەدەكات، گەشتەكان ڕاگیراون.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەهۆی بارودۆخی كەشوهەوا و نزمبوونەوەی مەودای بینین بۆ كەمتر لە 400 مەتر گەشتەكان راگیراون.

 

پەیوەنیدر