نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە

بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.

محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، له‌هه‌رێمی كوردستان 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌ن و مانگانه‌ پێویستمان به‌ 949 ملیار دیناره‌ بۆ مووچه‌.

راشیگه‌یاند، دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن و كه‌مترین تێبینییان له‌سه‌ر ژماره‌ و ته‌مویله‌كان هه‌یه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ داوای 949 ملیار دیناری كرد، له‌به‌رمابه‌ردا ئه‌وان پاره‌ی مووچه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفال و زیندانه‌ سیاسییه‌كانییان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌نارد.

ئاماژەی بەوەشکرد،”هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ به‌ فیعلی 949 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ پێویسته‌، كه‌ ده‌كاته‌ 11 ترلیۆن و 388 ملیار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك”.

 

 

 

پەیوەنیدر