زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی دهۆک قەرەبوو کرانەوە

لەسەر راسپاردەی مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 117 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دابەش کرا.

بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگەی دهۆک، بڕیارە لە مەراسیمێکدا کلیلی یەکەکان رادەستی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە، بکرێن، و هاوکات پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆس لە مەراسیمەکەدا قەرەبووەکە ڕادەستی زیانلێکەوتوان کرا،

رۆژى 17ی ئەم مانگە بەهوى بارانبارینى زۆرەوە، لافاو لە سەنتەرى شاری دهۆک و زاخۆ و چەند ناوچەیەکى دیکەی ئەو سنوورە دروستبوو.

جگە لە گیانلەدەستدانی سێ کەس، لافاوەکە زیانی بە نزیکەى 300 خێزان گەیاند و زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتن.

دواتر هەڵمەتێک بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوان کۆکرایەوە، و چەند پەرلەمانتارێکیش وەک پیشنیار و داوایان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد قەرەبووی زینلێکەوتوان بکاتەوە.

پەیوەنیدر