شارەوانی سلێمانی هەڵمەتی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچناری دەستپێكرد

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێكرد.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، ‏‎لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانی، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێكرد، كە ‏‎لە هەڵمەتەكەدا بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك كۆكرایەوە و ناوچەكە لە پاشەڕۆ پاككرایەوە.

‏‎سەرۆكایەتی شارەوانی لەڕاگەیەنراوەكەیەدا باسی لەوەشكردووە، شارەوانی وەك لایەنێكی بەرپرسیار و پەیوەندیدار بەهەموو شێوەیەك پشتگیری پرۆژەی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) دەكات.

قد تكون صورة ‏‏‏٥‏ أشخاص‏ و‏طريق‏‏قد تكون صورة ‏‏‏‏٤‏ أشخاص‏، و‏‏أشخاص يقفون‏، و‏شجرة‏‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏قد تكون صورة ‏‏‏٦‏ أشخاص‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

 

پەیوەنیدر