کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لیژنەکانیان دەگەڕێن و هەر ماڵێک پێوەری کارەبای نەبێت کارەباکەی دەبڕن.

لە بڵاوکراوەیەکدا،بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی -رۆژئاوا، دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگادار دەکاتەوە کە دەکەونە سنوری هۆبەی چاککردنەوەی کارەبای سەرچنار و تائێستا هاوبەشی کارەبای نیە سەردانی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ ڕۆژئاوا بکەن بۆ دەست پێکردنی مامەڵەی هاوبەشەکانیان و وەرگرتنی پێوەری کارەبا.

گوندەکانیش ئەم گوندانەن:

(خێوەتە – کانی بەردینە – کانی پیرە – کانی حەمە – تووەسپی  خوارو – فەیاڵ – کانی گۆران – هەنارانی خوارو – کارێز کڵاو – چاڵگە – قۆڵ قوڵە – بیرکە – هەنارانی سەرو – سماقە – قادر ئاوا )

جەختیش دەکاتەوە ، لەئیستادا لیژنەکانی پشنین و سەرپێچی دەگەڕێن هەر هاوڵاتیەک پێوەری نەبێت کارەباکەی دەبڕدرێت.

 

پەیوەنیدر