سبەینێ بەفر و باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە هەرێمی کورددتسان دەگرێتەوە لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفردەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێ سبەى بەیانى رؤژی شەممە لە ئەنجامى چالاکبونى نزمە پاڵەپەستوى دەریای ناوەراست ئاسمانى هەرێم بگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەندێ کات هەورى تەواو لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى کە بارانى مام ناوەندى لێدەبارێت بەڵام بۆ ناوچەکانى تر نمە باران دەبێت.

دەشڵێت:”لە ناوچەکانى باشورى پارێزگایى سلێمانى و هەندێ ناوچەى گەرمیان ئەگەرى هەورە بروسکەش هەیە لەکاتەکانى دوای نیوەڕۆ لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان”.

بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان:-

ئامێدى 0.2 ملم
بارزان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 4.0 ملم
سۆران 0.2 ملم
مێرگەسور 0.4 ملم
پێنجوێن 1.4 ملم

پەیوەنیدر