خوێندنی باڵا بڕیارێك لە به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌كات

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێك بۆ بەرژەوەندی ئەو خوێندكارانە دەردەكات، كە لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە بڕیارەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو خوێندكارانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن بۆ یادەكانی ئادار و نەورۆز و ڕەمەزان و جەژنی ڕەمەزان دەتوانن بگەڕێنەوە ناو خانەوادەكانیان لە (10ی ئادار بۆ 15ی نیسان) و ئەو ماوەیە بە پچڕان بۆیان هەژمار ناكرێت.

دەقی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێك بۆ ئەو خوێندكار و قوتابیانە دەرچوو كە لەدەرەوەی وڵات دەخوێن….

بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆی یادەكانی ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنی كاتێكی گونجاو لەنێو خانەوادەكانیان، سەرجەم ئەو قوتابی و خوێندكارانەی بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەی وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (10/ 3/ 2024) تاكو (15/ 4/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناكرێت.

پەیوەنیدر