کەشناسی: پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەک لە ژێر سفردایە

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران نۆ پلە لە ژێر سفرەوەیە و ئاماژەش دەدات بە کەمبوونەوەی خێرایی ڕەشەباکە دەدات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێراى با مامناوەند دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان هەندێکجار دەگاتە سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

دوێنێش بەرزترین ئاستی خێرایی ڕەشەبا لە ناحیەی هەڵشۆ تۆمار کرا کە 100 کیلۆمەتر بوو لە کاتژمێرێکا، دوای ئەویش لە ئاکرێ 94 و لە بارزانیش 90 کیلۆمەتر بوو.

ئەوەشی خستووتەڕوو کە نزمترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 9ی ژێر سفرە، لە ئامێدی یەک پلە ژێر سفر و لە سۆرانیش سفر پلەی سیلیزی دەبێت.

دوێنی

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕوونیشیکردەوە کە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە، هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 13

سلێمانی : 11

دهۆک : 13

کەرکووک : 16

هەڵەبجە : 11

زاخۆ : 14

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 2-

گەرمیان : 16

پەیوەنیدر