هاتووچۆی هه‌ولێر: سبه‌ینێ كامێرای خاڵ بۆ خاڵ له‌ رێگای هه‌ولێر-دهۆك ده‌كه‌ونه‌ كار

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێوە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای هەولێر – دهۆک لەبەرامبەر گوندی گەزنە تاوەکو پردی چەمە دەکەونە کار.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە کە سەرەتا بۆ ماوەی هەفتەیەک بە شێوەی تاقیکردنەوە کار دەکەن و دواتر لە رۆژی 4ی ئازار کاتژمێر 12ی شەو دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچییەکان دەکەن.

شۆفێرانیشی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرزترین خێرایی رێگا پێدراو بۆ ئۆتۆمبێلە بچوکەکان 100 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورەش 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دیاریکراوە.

پەیوەنیدر