سەمیرا کارزان گۆرانیە تازەکەی بڵاوکردەوە

خانمە هونەرمەند سەمیرا کارزان نوێترین گۆرانی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بەناوی نەمدیوە بڵاوکردەوە

بەرهەمەکە هونەرمەند سەمیرا کارزان خۆی ئاوازی بۆداناوە و محەمەد شۆئایی نووسیویەتی، کاری ئەرەنجمێنت و میکسی لەلایەن سوهراب جوولەوە بۆ ئەنجامدراوە.

پێشتر سەمیرا کارزان ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئەم بەرهەمەی “بۆمبی ساڵ”ـە و بە تایبەت کاری بۆ کردووە.

سەمیرا کارزان لە ساڵی ١٩٩٩ و لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، گۆرانی دکتۆر یەکێک بوو لەو بەرهەمانەی کە زیاتر چووە ناو خەڵکەوە و بەهۆیەوە ناوبانگی پەیداکرد.

پەیوەنیدر