سەبەتەی یانزەیەمى خۆراك لە سلێمانی دابەش دەكرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراكی یانزەیەم بۆ مانگی دوانزە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی سلێمانی ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی بەشە خۆراكی یانزەیەم بۆ مانگی دوانزە بۆیە داوا لە بریكارەكانی ناو شاری سلێمانی لە بنكەی٢٦٧ تا ٢٧٠+٢٩١ دەكات، كە پارە بخەوێنن تا بەشەخۆراكی سەرەوەیان بۆ دابگیریت بەشێوازی نوێ ی بەغدا، بە پێچەوانەوە خۆراكیان بۆ داناگیرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەهەر بریكارێك لەیەك هەفتەدا لەبەرواری ئەم ئاگاداریەوە، كە دەكاتە ٢٠٢٢/١٢/٢١ پارەی نەخەواندبێ بۆ هەر ڕۆژێك 25 هەزار دینار سزا دەدرێت و دەبێ بریكارەكە خۆی خواردنەكە لە گەنجینەكانی خۆراك لە هوانە بار بكات.

 

پەیوەنیدر