باڵندەی ئاکیکی، بەرەو نەمان دەچێت

زانایان لە دورگەی هاوای هەوڵێکی زۆر دەدەن بۆ ڕزگارکردنی جۆرێکی دەگمەنی باڵندە، بەو پێیەی تەنها 5 دانەیان لە ژیاندا ماونەتەوە، کە ئەویش باڵندەی “ئاکیکی”یە و تەنها لە دوورگەی هاوای دەژی.

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێشتنەوەی جۆرەکان و پاراستنیان لە ناوچوون، “سەنتەری پاراستنی باڵندەی کیۆ هۆ” پڕۆژەیەکی بۆ ڕزگارکردنی ئەم جۆرە باڵندەیە جێبەجێکردووە.

 

جەستن هایدت، سەرپەرشتیاری مەیدانی بۆ پڕۆژەی پاراستن و هێشتنەوەی جۆری باڵندەکان، دەڵێت؛ “ئێمە هەوڵدەدەین ئەم باڵندەیە بگەیەنینەوە ئاستێکی بەرز لە رووی ژمارەوە بە پاراستنی ئەو چەند دانەیەی کە ماون”.

باڵندەی ئاکیکی، جۆرێکی بچووک و ڕەسەنی دوورگەی کاوایە لە هاوای، سەر بە بنەماڵەی فرینگیلیدایە، بەشی سەرەوەی رەنگی خۆڵەمێشی و بەشی خوارەوەشیان سپییە، رەنگی قاچ و دەندوکیان پەمەییە، زۆرجار ئاکیکی بە جووت یان گروپ دەفڕن بۆ دۆزینەوەی خۆراک.

 

ئەم باڵندە دەگمەنە لە مانگی سێدا دەستدەکات بە دروستکردنی هێلانەکەی و تا مانگی حوزەیران بەردەوام دەبێت، هەندێک جار نێرەکان هەوڵی دروستکردنی هێلانە دەدەن، زۆربەی هێلانەکان دوو هێلکەیان تێدایە، هەندێکیشیان ڕەنگە تەنها یەک هێلکەی تێدابێت، نێر و مێ بەشدارن لە خۆراکدان بە بێچووەکان.

 

بەگوێرەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هاوای، ڕاپۆرتەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها 5 باڵندەی جۆرێکی دیاریکراو لە ژینگەی ناوچەکەدا ماونەتەوە، ئەرکی ئەوان دابینکردنی پەناگەیەکی سەلامەتە بۆیان لە نەخۆشی کوشندە و لەناوچوونیان، هاوکات هەوڵێکیش هەیە بۆ زیادکردنیان، بەڵام وەزارەتەکە رێگەکانی ئاشکرا نەکردووە.

پەیوەنیدر