بافڵ تاڵەبانی؛ یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد و ڕایدەگەیەنێت، كە كاك كۆسرەت هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە لە خاكی كوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی كۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی كرد و ‏‎لە دیدارێكدا وێڕای هەواڵپرسی و هیوای تەندروستییەكی باشی بۆ كاك كۆسرەت خواستووە، باسی كورتەیەك لەبارەی دوایین هەنگاوەكانی یەكێتیی لە پڕۆسەی سیاسی خستەڕوو.

هەروەها مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی كاك كۆسرەتی بەرزنرخاندووە، كە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە لە خاكی كوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیووە، ‏‎دڵنیایشیدا كە یەكێتی نزیكە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی كاك كۆسرەت خەباتی بۆ كردووە.

ئاشكراشیكردووە، كە ئێمە بە شوێن پێی مام جەلال و كاك كۆسرەت و هەموو سەركردە تێكۆشەرەكانی تردا هەنگاودەنێین و یەكێتییەكەمان دەپارێزین.

لا يتوفر وصف.

 

پەیوەنیدر