هێڵکاری دڵ چییە و لە چ کاتێکدا بەکاردێت؟

ھێلکاری دڵ یەکێکە لە پشکنینە سەرەتاییەکان چ لە حاڵەتی کتوپڕ یان لە حاڵەتەکانی دیکە کە پەیوەندی بە سەردانیکردنی چارەخوازەوە ھەیە بۆ نەخۆشخانەی یان کلینیک.

لە حاڵەتی کتوپڕ بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییانەی خوارەوە بەکار دێت :

– جەڵتەی دڵ.

– دابەزین یان بەرزبوونی پۆتاسیۆمی خانەکان.

– دوورخستنەوەی ئەگەری جەڵتەی دڵ لە حاڵەتەکانی سنگ ئێشە.

– بەرزبوونی پەستانی شلەی ناو سەر لە ھەندێک حاڵەتدا.

– تێکچوونی کارەبایی دڵی کتوپڕ.

– نەخۆشی جەڵتەی سییەکان.

لە سەردانی نەخۆشخانە یان کلینیکی ، بۆ زۆر حاڵەت پشت بەم هێڵکارییە دەبەسترێت وەک:

– دەستنیشانکردنی جەڵتەی کۆن.

– دەستنیشانکردنی تێکچوونی کارەبایی دڵی درێژخایەن و بێ نیشانە.

– دەستنیشان کردنی ھەوکردنی پەردەی دڵ.

– دەستنیشانکردنی گەورەبوونی دڵ بەھۆی نەخۆشی بەرزی پەستانی خوێن یان نەخۆشی ڤاڵڤەکانی دڵ.

بەهیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان.

پەیوەنیدر