بەتۆمەتی ڕفاندو دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن (١٦)ساڵان چوار کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی چوار کەسی ڕاگەیاند, کە کچێکی ١٦ ساڵیان فڕاندووە و چەند ڕۆژێک لایان بووە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەداوە،  بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)و(ر ، ج ، ح)و(ل ، أ ، ح)و(د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کران ،کەهەڵسابون بە ڕفاندنی کچێکی تەمەن (١٦) ساڵان و بۆماوەی چەند ڕۆژێک لە شوقەيەك دەست بەسەریان کردوە و دەست درێژیان کردۆتەسەری ،

ڕوونیشیکردۆتەوە، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیر کردنی بۆدەرچوه لە سەرتەقەكردن، هەروەها یەکێکی تر لەو تۆمەتبارانە کەسێکی ناسراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک ).

پەیوەنیدر