لیژنەیەک بۆ کۆکردنەوەی ئاوی لافاو پێکدەهێنرێت

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆنی بۆ كۆكردنەوەی ئاوی لافاو و باراناو كە لە شارەكانی هەرێمەوە ڕوو لە ناوەڕاست و باشوور دەكات ڕاگەیاند.

لە راگەیەندراوێكدا نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، بە بڕیاری سەرۆك وەزیران بڕیاردراوە بە پێكهێنانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ كۆكردنەوە و سوودوەرگرتن لە شەپۆلی لافاوی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی زیادكردنی ژێرخانی ئاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژوورەكە چاودێریی دۆخی بەغدا و پارێزگاكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی لۆجیستی و مرۆیی.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاو بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

 

پەیوەنیدر