سبەینێ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

بریارە سبەینێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان لە دەباشان لەسەر کارەکانی حکومەت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وچەند پرسێکی دیکە کۆببنەوە.

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، کاتژمێر 11:00، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەى گۆڕان لە دەباشان کۆببنەوە و چەند پرسێکی یاسایی و کاروباری حکومەت تاوتوێدەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتیی شاندەکان دەکەن

پەیوەنیدر