چەند دروشمێک لەسەر دیوارەکانی پەروەردەکانی سلێمانی هەڵواسران

مامۆستایانی ناڕازی چەند دروشمێکیان بە دیوارەکانی هەرسێ پەروەردەکەی سلێمانی ( رۆژهەڵات- ڕۆژئاوا- گشتی) دا هەڵواسی و داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکان دەکەن.

پاش دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەم و زیادبوونی فشارەکان لەلایەن پەروەردەوە بۆ مامۆستایان، بایکۆت لە بەشێکی بەڕێوەبەرایەتییەکان شکا و مامۆستایان گەڕانەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.

هاوکات مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندان کرد، کە بڕیارە سبەینێ لە ژێر دروشمی “یەکشەممەی دووپاتکردنەوەی بایکۆت و ناڕەزایەتیەکان” ئەنجامبدرێت.

ئەمڕۆس بەشێک لەو دروشمانە بە دیواری دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان و پەروەردەی گشتی دا هەڵواسراوە کە دروشمەکانی بریتین لە ، (سزاکانتان هەڵوەشێننەوە) کارکردنی زۆرەملێ کۆیلایەتی سەردەمە”.

هاوکات لە دریژەی ئەو سزایانەی بەسەر مامۆستایانی میلاک و وانەبێژدا دراون، بەشێک لە پەروەردەکان مامۆستایانی وانەبێژی یەدەگیان ئاگادار کردۆتەوە کە سەردانی پەروەردە بکەن بە مەبەستی دڵنیایی لە زانیارییەکان بۆ دانانیان لە هەندێک شوێن دا.

 

پەیوەنیدر