لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق كرایە پشوو

ژمارەیەك پارێزگای عێراق بڕیاریاندا سبه‌ینێ‌ سێ شه‌ممه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ پارێزگاكانیان پشووی‌ فه‌رمی‌ بێت.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌، پارێزگاكانی بەسرە و دیوانیه‌ و واست ڕایانگه‌یاند، كه‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام موسای‌ كازم سبه‌ینێ‌ سێ شه‌ممه‌، ده‌وامی فەرمانگەكان ڕاده‌گیرێت و ده‌كرێته‌ پشووی فەرمی.

بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەو پارێزگایانە، ڕاگەیاندنی پشووەكە بۆ ئەوەیە، تاوەكو فەرمانبەران بتوانن بەشداربن لە یادكردنەوەی ئەو بۆنەیە.

مه‌یسه‌م عه‌بدولئیلا شه‌هد، پارێزگاری دیوانیه‌ ڕایگەیاندووە، بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمی له‌ فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگا حكومییه‌كان بۆ سبه‌ینێ‌ سێ شه‌ممه‌ 2024/2/6 ڕابگرێت و پشوو بێت.

پەیوەنیدر