یەکەم پارێزگای عێراق پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی هەڵبژارد

ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا پارێزگار و جێگری پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی هەڵبژارد.

ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا كۆبووەوە و نەصیف خطابی بە پارێزگاری كەربەلا و عەلی میالی بە جێگری یەكەم هەڵبژێردران.

ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا، على قاسم يساری وەک سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژارد و هاوکات مەحفوز  تەميمی وەک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژارد.

لە ١٨/١٢/٢٠٢٣، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش پارێزگای کەربەلا وەک یەکەم پارێزگا لەدوای پەسەندکردنی ئەنجامی گشتی هەڵبژاردنەکان، سەرۆکی ئەنجوومەن و جێگرەکەی هەڵبژارد.

پەیوەنیدر