ئەمڕۆ زێلێنسكی سەردانی ئەمریكا دەكات

 

سەرۆكی ئۆكراین ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی ئەمڕۆ چوار شەممە سەردانی ئەمریكا دەكات.

بڕیارە لە سەردانەكەیدا بۆ ئەمریكا زێلێنسكی چاوی بە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بكەوێت و لە كۆنگرێسیش گوتاری تایبەت بەخۆی پێشكەش بكات لە یەكەم گەشتی دەرەوەی وڵاتیدا لە دوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ڕووسیا لە مانگی فێبرایەری ڕابردوودا.

زێلێنسكی لە تویتەر ڕایگەیاند باسی پشتیوانییەكانی ئەمریكا و هاوكاریی نێوان دوو وڵاتەكە تاووتوێ دەكات لە سەردانەكەیدا.

كارین جان وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەردانەكە دڵنیایی پابەندبوونی ئەمریكا نیشان دەدات بۆ پشتیوانی جێگیری ئۆكراین، كە هاوكاری ئابووری و مرۆیی و سەربازی دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، سەرۆكی ئەمریكا گوژمەیەكی دیكەی هاوكاری گەورە بۆ ئۆكراین ڕادەگەیەنێت كە سیستمی مووشەكی پاتریوتیش لە خۆی دەگرێت.

پەیوەنیدر