بڕێکی زۆر سیراجی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەردا گیرا

قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بڕێکی زۆر سیراجی ماوەبەسەرچوویان لە بارهەڵگرێکدا گرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشی بازگەکانەوە / بازگەی زەمەقی. ئاگادارکراینەوە لەهەبوونی بارهەڵگرێک بەمەبەستی هێنانی خۆراک بۆناو شار ، دوای سەردانیکردنی مەیدانی لیژنەکەمان بۆمان دەرکەوت کەبڕێکی زۆر سیراجی خراپبووی پێبوو ،بەمەبەستی ساغ کردنەوە ، لەلایەن لیژنەکەمانەوە دەستی بەسەردا گیراو لەناوبرا ،لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەیشیدا کرا.

پەیوەنیدر