لە شەقامێکی سلێمانی شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

لە شەقامی پیرەمێردی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕەتەقە ڕوویدا و به‌پێی‌ زانیاریيه‌ سەرەتاییەكان چه‌ند كه‌سێك برینداربوون

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە خەڵک-ی راگەیاند، لە کاتی هەوڵآدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک لە شەقامی پیرەمێردی شاری سلێمانی رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و داواکراوەکە روویداوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس و ئەفسەرێک برینداربوون کە دۆخی تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە .

.ئەو سەرچاوەیە وتیشی: سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا کە ناوی مفەوەز رزگار ئەحمەد حەسەنە و تەمەنی ٤٠ ساڵە.

پەیوەنیدر