عێراق بڕیار لە مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی كۆبوونەوە و جەختكراوەتەوە، كە لە بودجەی ئەمساڵدا و دوای هەمواركردنەوەی كێشەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكرێت.

ڕۆژنامەی (الصباح)ی عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان كردووە لەسەر خستەكانی ناو بودجەی 2024 پێش پەسەندكردنیان.

مستەفا گەرعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاندووە، “مه‌له‌فی مووچه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت. بابه‌تی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانیش له‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2024دا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پارەی مووچەی فەرمانبەران و پرسەكانی دیكە و پارەی زیادە بۆ كڕینی وزە و جێبەجێ‌ كردنی پڕۆژەكان بەپێی پلەبەندی پلانی حكومی كراوە.

وتیشی، “لیژنەی دارایی داوای لە وەزیری دارایی كردووە پەلە بكات لە ئامادەكردنی خشتەكانی تایبەت بە بودجە و ناردنی بۆ پەرلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەند كردنی”.

 

پەیوەنیدر