باندێکی مەترسیدار بە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران، دووانیان بیانین و یەکێکشیان دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هیزە ئەمنییەکان بە برینداری دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ڕایگەیاند، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە دووانیان بیانین دەستگیر کران.

ڕوونیشیکردەوە، بازرگانەکەان لە سیدەکان و سەنتەری هەولێر دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر 25 کیلۆ و 800 گرام ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە چالاکییەکە شەوی 12/13ی ئەم مانگە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆك ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەم باندەی دەستگیرکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لەبازرگانەکان ڕووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوە و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا”.

پەیوەنیدر