تورکیا پاڵاوتگەی نەوت و وێستگەیەکی غازی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد

تورکیا لە هێرشکردنە سەر ژێرخانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و ئەمجارە پاڵاوتگەیەکی نەوت و وێستگەیەکی بەرهەمهێنای غازی لە دێرك بۆردومان کرد.

شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا پاڵاوتگەی سووتەمەنی سوێدییەیان لە ناوچەی کۆجەراتی سەر بە دێرك بۆردومان کرد و زیانی ماددی زۆری بە پاڵاوتگەکە گەیاند.

هەر دوێنێ تورکیا 10 جار وێستگەیەکی غازی لە گوندی سوێدییە بۆردومان کرد کە دەکەوێتە نێوان کرکی لەکێ و شاری دێرکەوە.

دواتریش سوپای تورکیا لە ڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای لە هەمان ناوچە بۆردومان کرد.

زیاتر لە مانگێکە سوپای تورکیا شێوازی هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گۆڕیوە و ژێرخانی ئابووری و بە تایبەتیش کەرتی وزە دەکاتە ئامانج.

پەیوەنیدر