تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە،”ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووهەم، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانیان و جەکدارانی پەکەکە روویداوە و بە هۆیەوە پێنج سەربازیان کوژراوە و هەشتی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی سێ سەربازیان ناجێگیرە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

پەیوەنیدر