ڕووداوێكی هاتووچۆ چوار برینداری لێكەوتەوە

لە ڕانیە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە چوار كەس بریندار بوون كە یەكێكیان منداڵە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ20ـی12ی2022 كاتژمێــر7:30 ڕووداوێــكی هاتووچۆ ڕوویدا لەلای زاكۆ لەجــۆری وەرگەڕان ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا كراون كۆنتڕۆڵی لەدەستدا.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە چواركەس برینداربوون، شۆفێرو سێ منداڵ.

پەیوەنیدر